
عێراق پلەی یەکەمی گرتووە لە هاوردەکردنی گوڵ لە تورکیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری یەکێتی بەرهەمهێنەرانی ڕووەکی ڕازاوەی تورکیا ڕایدەگەیێنێت، عێراق لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە گوڵ لە تورکیاوە هاوردە دەکەن.
وێنە گەورەکە: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بۆ بەدەستخستنی زۆربەی کاڵاکان پشت بە بەرهەمی هاوردەکراوی وڵاتان دەبەستێت، هاوکات لە هاوردەکردنی زۆربەی کاڵاکانیش لە ڕیزبەندی پێشەوەی وڵاتان دێت.
لێدوانی فەرمی: ساڤاش ئاکجان، سەرۆکی یەکێتی بەرهەمهێنەرانی ڕووەکی ڕازاوەی تورکیا ڕایگەیاند، "لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لەسەر ڕووبەری 270 هێکتار زەوی، 523 ملیۆن و 26 هەزار و 808 گوڵ بەرهەم هێنراوە، داهاتەکەشی لەو پێنج ساڵەدا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 921 هەزار دۆلار.
- تورکیا لە ساڵی 2024دا بە بەهای 441 هەزار و 741 دۆلار گوڵی هەناردە کردووە، لە پلەی یەکەمی وڵاتانیش عێراق دێت کە بە بەهای 148 هەزار و 732 دۆلار گوڵی لە تورکیاوە هاوردە کردووە، لە پلەی دووەم تورکمانستان دێت بە بەهای 137 هەزار و 424 دۆلار.
- بەبۆنەی ڕۆژی ڤالانتاینەوە، تورکیا 75 ملیۆن گوڵی هەناردەی 30 وڵات کردووە کە دیارترینیان هۆڵەندا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی خۆشەویستی کە بە ڕۆژی ڤالانتاین ناسراوە و دەکەوێتە 14ی شوبات، خواست لەسەر کڕینی گوڵ زۆر دەبێت و کچان و کوڕان لەو ڕۆژە گوڵ پێشکەش بە یەکتر دەکەن.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ














