
لە عێراق سەدان سەرئاژەڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەوە مرداربوونەتەوە
ئاڤا نیوز
لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی خواروناوەڕاستی عێراق تای خوێنبهربوونی گامێش بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە سەدان سەر ئاژەڵ تا ئێستا مرداربوونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسی گامێشەکان کە بە تای دەم و پەلەکانی ئاژەڵ ناسراوە، تەنیا لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل، نەجەف، دیوانیە، موسەننا و بەسرە بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 17 هەزار حاڵەتی تووشبون بەو نەخۆشییە کوشندەیە لەناو ئەو جۆرە لە ئاژەڵە تۆمارکراوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، فەرمانی پێکهێانی لیژنەیەکی تایبەتمەندی کردووە لە پسپۆڕانی بواری پزیشکیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ، بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و هۆکاری تەشەنەسەندنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنە تەندروستییەکان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان کە ڤایرۆسە لە ڕێگەی خوادنی گۆشتی سوور و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ









