
دیارترین زیندانییە فەلەستینییەکان کێن کە ئازاد دەکرێن؟
ئاڤا نیوز
ڕۆژی شەممە، گەڕی حەوتەمی ئاڵوگۆڕی بارمتەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکرێت، ئیسرائیل 602 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات و چەند کەسایەتییەکی دیار ئازاد دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-2-2025، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل گەڕی حەوتەمی ئاڵوگۆری بارمتەکان بەڕێوەدەچێت، بزووتنەوەی حەماس شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل 602 فەڵەستینی ئازاد دەکات کە هەندێک کەسایەتیی دیاری تێدایە.
پێدراوە ڕاستەکان: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئەو زیندانییە دیارانەی کە ڕۆژی شەممە ئازاد دەکرێن بریتین لە:
-عومەر زەعبن، سەرکردەیەکی دیاری سەربازی حەماس، 27 سزای هەتاهەتایی و 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی 27 ئیسرائیلی.
-عەبدولناسر عیسا، جێگری یەحیا عەیاش سەرکردەی دیاری دیاری بزووتنەوەی حەماس بوو بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە خۆکوژییەکان بوو.
-عوسمان بیلال، سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماسە، 27 سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر.
-نەعال بەرغوسی، 45 ساڵە لە زیندانەکانی ئیسرائیلە بە درێژترین ماوەی زیندانی فەڵەستینی لە ئیسرائیل دادەنرێت
زانیاریی زیاتر: 1ی ئادار قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست کۆتایی دێت، حەماس 33 بارمتە ئازاد دەکات کە 8 کەسیان کوژراون، لە بەرامبەردا ئیسرائیل هەزار و 900 زیندانی فەلەستینی ئازاد بکات.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ











