
وێنهی رۆژ
پشکی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بەردەوامن لە داکەوتن
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناساقەمگیری ئابووری نێوان وڵاتان، پشکی کۆمپانیاکانی ئاسیا زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: دوای سەپاندنی باجی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆسەر ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان کاردانەوە بەدوای خۆیدا هێناوە، لەبەرامبەردا چینیش باجی گومرگی بەڕێژەیەکی زۆر بەسەر بەرهەمەکانی ئەمریکادا سەپاندووە، ئەمەش لێکەوتەی کاریگەری بەدوای خۆیدا هێناوە کە بە هۆیەوە پشکی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ئاسیادا کار دەکەن زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و بەردەوامن لە داکەوتن.
زانیاریی زیاتر: لەسەر شەقامەکانی ژاپۆن بە سکرینی گەورە پشکی کۆمپانیاکان نمایش کراوە و خەڵکی دەتوانن بەردەوام چاودێری دۆخەکە بکەن.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
14 نیسان


