
وێنه‌ی رۆژ
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە پاریس و لە کۆشکی ئیلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنساوە پێشوازیی لێ‌کرا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشتر بڵاویکردەوە، "به‌پێى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن له كۆشكى ئیليزێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ ده‌كه‌ن".
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گفتوگۆ دەکەن".
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
14 نیسان






