
دیمەنی زیارەتکارانی شیعە لە مەزارگەی ئیمامی حوسێن لە کەربەلا، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
هەموو ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ چلەی ئیمامی حوسێن کراون و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی زیارەتکاران بەراورد بە پارساڵ زیاتربێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە نەجەف و کەربەلا چلەی ماتەمینی بۆ ئیمام حوسێن بەڕێوەدەچێت، شیعەکانی جیهان و بەتایبەت ئێران بۆ بەشداریکردن لەم ڕێوڕەسمەدا سەردانی عێراق دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، زیارەتکارانی ئێرانی بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا دێنە ناو هەرێمی کوردستان، دواتر بە شاری هەولێردا بەرەو نەجەف و کەربەلا بەڕێدەکەون، ئێمەش هەموو ئامادەکارییەکانمان بۆ پێشوازیکردنیان تەواوکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە ئاڤا نیوزی گوت: نووسینگەیەک لە پارێزگاکانی ئێران دانراوە، پاسەپۆرتی 15 ڕۆژی بە 150 هەزار تمەن بەو کەسانی ئەفغانی و عێراقی دەدات کە بێ پاسەپۆرتن تا بتوانن سەردانەکە بکەن، بە سێ شێواز زیارەتکاران دێنە نێو عێراق، ئەوانەی بەپێ دێن ئێستا بەڕێکەوتوون، بەشێک بە ئۆتۆمبێل و بەشەکەی دیکەش بە فڕۆکە سەردانی عێراق دەکەن.
زنیاری زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە 500 هەزار زیارەتکاری ئێرانی بێنە هەولێر و دواتر بچنە نەجەف و کەربەلا.
ئهمهش بزانه: شیعەکان 20ـی مانگی سهفهر دەکاتە 25ی ئاب، یادی چلهی ماتهمینی ئیمام حوسێن دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن