
ئامێری تاکسیی میتەر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ چەند كۆمپانیایەک لە گفتوگۆدایە بۆ پێدانی مۆڵەت سەبارەت بە كارپێكردنی تاكسیی میتەر لە هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە 24-07-2024 ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان، ڕێنمایی ژمارە (1)ـی ساڵی 2024ـی تایبەت بە كاركردن و وەگەڕخستنی ئامێری تاكسیی میتەر و ڕێككارەكانی پێدانی مۆڵەت بڵاو كردەوە، بەمەش لەمەودوا لە هەرێمی كوردستان تاكسی میتەر ڕێگەپێدراو دەبێت و لەلایەن كۆمپانیای تایبەتمەندەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: نرخەكانی تاكسیی میتەر بەپێی دووری و كات جێگیر دەكرێن و ئێستا لەگەڵ دوو كۆمپانیا لە گفتوگۆداین بۆ گرێبەست و پێدانی مۆڵەت، شێوازی بەستن و جۆری ئامێرەكە و مامەڵەی كۆمپانیا و شۆفێرەكان بەشێكە لە ناوەڕۆكی گفتوگۆكانمان، هەوڵ دەدەین لە نزیكترین كاتدا تاكسیی میتەر دەستبەكاربێت.
بۆچی گرنگە: كارپێكردنی تاكسیی میتەر، دەبێتە هۆی نەهێشتنی ناهاوسەنگی لە نرخی گواستنەوەی تاكسی و مامەڵەكردنی نێوان شۆفێر و تاكسی لەسەر نرخی گواستنەوەكە، جێگیربوونی ئەو نرخانە بە شێوەیەكی ستاندارد و پشتبەستوو بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە