پزیشکێکی ددان: بەکارهێنانی حەبی ئازارشکێن کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت
- تەندروستی
- 2024-07-24

د. جوان دزەیی، پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی دەم و ددان-گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی جوانکاری و نەخۆشییەکانی دەم و ددان ئاماژە بە کاریگەریی نەرێنیی ئەنجامدانی هۆڵیوود سمایل دەکات و پێی وایە بەشێکی دکتۆرەکان هۆکارن بۆ بەربڵاوبوونی ئەنجامدانی هۆڵیوود سمایل.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان دەیان پزیشک و سەنتەری جوانکاریی ددان بانگەشە بۆ ئەنجامدانی هۆڵیوود سمایل دەکەن و بەشێکی زۆری خەڵکیش دەکەونە ژێر کاریگەرییان و ئەم جوانکارییە ئەنجام دەدەن.
لێدوانی تایبەت: د. جوان دزەیی، پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی دەم و ددان سەبارەت بە لێککەوتەی نەرێنیی ئەنجامدانی هۆڵیوود سمایل بە ئاڤای گووت: "ئەو کەسانەی هۆڵیوود سمایل ئەنجام دەدەن پێویستە ددانەکانیان بچووک بکرێتەوە، هەرچەندە زیاتر ددانەکانیشیان بچووک بکرێتەوە ئازاریان زیاتر دەبێت و ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی بەردەوام حەبی ئازارشکێن بەکاربهێنن و کاریگەریی دەخاتە سەر جەستەیان".
زانیاریی زیاتر: "نابێت هۆڵیوود سمایل بۆ ئەو کەسانە ئەنجام بدرێت کە پێویستییان پێی نییە، بەشێکی دکتۆرەکان وایانکردووە ئەو کەسانەی پێویستیشیان پێی نەبێت، هۆڵیوود سمایل ئەنجام بدەن". د. جوان دزەیی ئەمەش دەڵێت.
گۆشەیەکی دیکە: سەبارەت بەوەی بۆچی بەشێکی پزیشکەکانی ددان خۆیان هۆڵیوود سمایلیان ئەنجام نەداوە، ئاماژە بەمە دەدات: "ڕەنگە کاتیان نەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز