مەزڵووم عەبدی: چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی لایەنە کوردییەکان دەستپێبکاتەوە
- کوردستان
- 2024-07-25

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە - وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایدەگەیێنت، هەوڵی نوێ هەیە بۆ دەستپێکردنەوەى ئەو گفتوگۆیانە لەنێوان لایەنەکانى ڕۆژئاوای کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت مانگی داھاتوو لەسەر داوای هاوپەیمانان دەستپێبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی سووتاندنی بارەگاکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)ـەوە و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان، تاوەکو دێت ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو هێزەی ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانى نێوان لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردووە و ئێمەش پێشوازی لەو داواکارییە دەکەین و بە گرنگی دەزانین.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئیبراهیم برۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیی دەرەوەی ئەنەکەسە بە ئاڤا نیوزی گوتبوو: "ئەمریکا خواستی لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی هەیە، پێداگری لەسەر کۆتاییهاتنی کێشەکان دەکات، بەڵام زەمینەی دانیشتن نالەبارە و پەیەدە ڕێگرە لە لەیەکنزیکبوونەوە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە