ئەنجوومەنی ڕاژە لەبارەی دامەزراندنەوە داوایەک ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات
- کوردستان
- 2024-07-25

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە پێویستییان بە ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەكەمەكان، نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان دەكات.
وێنە گەورەكە: لەسەر داواكاریی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی، ڕۆژی 21-07-2024، ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان كردووە و داوای زانیاریی سەبارەت بە پێویستیی وەزارەتەكان بە ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەكەمەكانی زانكۆكان بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو دەكات، مەبەستەكە میلاكات و دامەزراندنە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان، ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی بە نووسراوی 4089/162/50، لە ڕۆژی 10-07-2024، نووسراوێكی بە خشتەیەک ئاراستەی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی هەرێمی كوردستان كردووە و داوا دەكات پێویستیی سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت بە ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووانی سێ یەكەم بەپێی پلە و ناونیشانی وەزیفی بۆیان ڕەوانە بكرێت.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە بابەتەكە ئاڤا نیوز، پەیوەندیی بە عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە كرد و پشتڕاستی كردەوە كە نووسراوەكە بۆ وەزارەتەكەی ئەوانیش نێردراوە، هاوكات ئاماژەی بە ئەوە دا كە بابەتەكە تایبەت نییە بە وەزارەتەكەیان بەڵكوو بۆ سەرجەم وەزارەتەكان نێردراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە