دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ جۆرە باجێک لەو پیشەوەرانە وەرناگیرێت کە یەک سەرچاوەی داهاتی سنوورداریان هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 23-7-2024، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، چوار جۆر باج لە هەرێمی کوردستان هەڵگیران، ئەوانیش باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەمونخانە و نانەواخانەکان و زەوییە بەتاڵەکان.
بڵاوکراوەی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئەو پیشەوەرانەی یەک سەرچاوەی داهاتی سنوورداریان هەیە، هیچ جۆرە باجێک نادەن، وەک: سەرتاشخانە، نانەواخانە، شوێنی چاککردنەوەی مۆبایل، شوێنی فرۆشتنی پەلەوەر و هاوشێوەکانیان.
لە لایەکی دیکەوە: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چوار باجەکە تاوەکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و هەموارکردنەوەی یاسای باج ڕادەگیرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز