
دیمەنی ژمارەیەک لە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە کاتی وەرگرتنی هاوکاری، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای دھۆک ناوی چوار ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەت ڕەوانەی بەغدا کراوە، زیاتر لە 10 هەزار کەسی نوێش تۆمارکراوە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەیە کە 63 هەزار و 200 یان مووچەی 150 هەزار دیناری و 6 هەزاو 800یان فەرمانبەری حکومەتن و بڕی 100 هەزار دیناریان وەک دەرماڵە پێ دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: شێرزاد ھروری، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی دھۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی خاوەنپێداویستی تایبەت لە سنوورەکەیان بەردەوامە، زیاتر لە 10 ھەزار خاوەنپێداویستی نوێ ناویان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ناوی زیاتر لە چوار ھەزار ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆ ئەوەی مینحەی مانگانەیان بۆ دابین بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو ناوانەی ڕەوانەی بەغدا کراوە، نەخۆشی شەکرە یان شەلەل دەماغ و بیرکۆڵیان هەیە، زیاتر تەمەنیان لە خوار 18 ساڵیەوەیە، ئەوانەشی ماونەتەوە لە قۆناغی دووەم ناویان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت تۆمارکردنی ناویش بەردەوامە. شێرزاد ھروری وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2013ـەوە بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگیراوە، لەو کاتەوە 30 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمار کراون کە 13 هەزار و 227 کەسیان بە لێژنە ناویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز کراوەتەوە تاڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی مووچەکەكانیان بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتەکان: تا یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی سێ بنێرن
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بانكەكان لەڕۆژانی پشوودا مووچە دابەش دەكەن