
دیمەنی پەیکەری پێشمەرگە لە ناوەڕاستی کەرکووک، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
14 ڕۆژ ماوە تەواو بوونی وادەی دیاریکراو بۆ دانانی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکانی دیکەی کەرکووک، لەم هەفتەیە سوودانی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: سوودانی لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەتەوە و جەختی لەوەکردووەتەوە کە نابێت هیچ لایەنێک بە کۆتاشەوە لە پێدانی پۆست لە کەرکووک بێبەش بکرێت، لەگەڵ لایەنە کوردساتانییەکانیش کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەگەر لەو وادەیە پارێزگار دیاری نەکرێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق پارێزگارێک دەستنیشان دەکات بۆ ڕایی کردنی ئەرکەکە تاوەکو لایەنەکان دەگەنە ڕێککەوتن."
زانیاریی زیاتر: بژاردەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکە ئەگەرێکی لاوازە، چونکە نزیکەی هەشت مانگە پارێزگار دانەنراوە و ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵنەوەشاوەتەوە، ئحەسەن مەجید وای گوت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیە سوودانی لەگەڵ ئەندامانی پارتی و یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە دەکەن.
بۆچی گرنگە: ئامانجەکە ئەوەیە پێش 11ی مانگی هەشت لایەنەکان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش کۆک بن و پۆستەکان دابەشبکرێن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسا ئەنجوومەنی پارێزگا شەرعیەتی نامێنێت و بۆشایی یاسایی دروست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە