وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکان ڕوونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 2024-07-28

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، تەنیا لەچەند باجێکی دیاریکراو بەرپرسین، هەر بڕەپارەیەک جیا لەوە لە خەڵک وەربگیرێت لێی بەرپرس نین.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە لە بەشێکی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان چەند کۆمپانیایەک بە ناوی حکومەتەوە باج لە بازرگانان و کۆمپانیاکان وەردەگرن.
ڕاگیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری تەنیا لە وەرگرتنی چەند جۆرە باجێک بەرپرسە، هەر بڕە پارەیەک بە ناوی باج جیا لەوانە وەربگیرێت لێی بەرپرس نین.
زانیاریی زیاتر: ئەو باجانەی حکومەت لە بازرگان و کۆمپانیاکان وەریدەگرێت بەمشێوەیە:
باجی کۆمپانیاکان، بە ڕێژەی 15% بەگوێرەی یاسای باجی دەرامەتی ژمارە 113ی ساڵی 1982ی هەموارکراو وەردەگیرێت، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەی لە هەرێمی کوردستان بەدەستیانهێناوە.
-هیچ باجێک ناکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا ئەگەر قازانجی نەکردبێت.
-کۆمپانیاکان لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ ماوەی 10 ساڵ لە باج دەبەخشرێن، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز