
کێڵگەیەکی نەوت لە باکووری بەسڕە لە عێراق - وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ئاشکرا دەکات کە زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل بووە و زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوتیشی ڕەوانەی ئوردن کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: کۆی هەناردەی مانگی حوزەیران لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق – سۆمۆ، 102 ملیۆن و 314 هەزار و 548 بەرمیل نەوت بووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بڕی 102 ملیۆن و 11 هەزار و 928 بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە کراوە، 302 هەزار و 620 بەرمیلیش هەناردەی وڵاتی ئوردن کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕە نەوتەی عێراق بە ئوردنی دەفرۆشێت، نەوتی کەرکووکە و بە 16 دۆلار کەمتر لە نرخی نەوتی برێنت بەو وڵاتەی دەفرۆشێت کە ڕۆژانە 15 هەزار بەرمیلە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز