
کچێکی هەرزەکار لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل، سەرچاوە: گووگڵ
ئاڤا نیوز
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، ئەوانەی زیاتر ڕووبەڕووی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و تەنیایی دەبنەوە، ئەو کەسانەن زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن، بەتایبەت هەرزەکاران و ڕێژەی کچانیش زۆرترە.
چیرۆکی سەرەکی: توێژەران دابوک نۆ و می سوو شیم لە ئەمریکا توێژینەوەیەکی نوێیان لەبارەی بەکارهێنانی مۆبایل کردووە و تێیدا دەرکەوتووە هەرزەکاران زیاتر پشت بە مۆبایلی زیرەک دەبەستن و خێراتر ئاڵوودە دەبن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی توێژینەوەکە ڕێژەی ئاڵوودەبوون بە مۆبایل لەناو کچان زیاترە و گەیشتووەتە 30%، لەکاتێکدا ڕێژەی ئاڵوودەبوونی کوڕان 21% بووە. هەروەها هەرزەکارانی ئەو خێزانانەی کە باری ئابوورییان خراپە، زیاتر مۆبایل بەکاردەهێنن.
خاڵی نەرێنی: لە ناو ئەو گرووپەی توێژینەوەیان لەسەر کراوە، دەرکەوتووە 53 %ی هەرزەکاران بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل ڕووبەڕووی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و گۆشەگیری بوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز