
سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، هۆشداری دەداتە ئێران لەوەی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: ئەم پەیامەی پزیشکیان دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل دێت بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان، لە تۆڵەی ئەوەی لە لوبنانەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر شارۆچکەی مەجدەل شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل.
پەیامی فەرمی: پزیشکیان بە ماکرۆنی گوتووە:" ڕژێمی زایۆنی هەڵەیەکی گەورە و لێکەوتەی ترسناک دەکات ئەگەر هێرش بکاتە سەر لوبنان".
لە لایەکی دیکەوە: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسرائیلی بە دوژمنی سەرسەختی ئێران ناوبرد و گوتی:" هەر هەنگاوێکی نەزانانە لەلایەن زایۆنیەکانەوە لە دژی لوبنان بگیرێتە بەر، دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستکردنی شەڕ و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە ".
باکگراوند: حکومەتی ئێران لە ساڵی 1979ەوە دان بە ئیسرائیل نانێت، لە چوارچێوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، گرووپە چەکدارییەکانی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنانی سەر بە ئێران لە دژی ئیسرائیل دەجەنگن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان