
لاهوور جەنگی
ئاڤا نیوز
لاهوور جەنگی سەبارەت بە كوشتنی چایچییەكەی سلێمانی لەلایەن كارمەندێكی كۆماندۆوە دێتە قسە، دەڵێت "ئەوەی لەم شارە دەگوزەرێ بافڵ تاڵەبانی لێی بەرپرسە".
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی 26-7-2024، کارمەندێکی کۆماندۆ لە بازاڕی لەفەفرۆشانی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، سەردانی چایخانەیەک دەکات و لەگەڵ چایچییەکی تەمەن 30 ساڵ دەبێتە دەمەقاڵێیان، بەڵام بەبێ شەڕ کۆتایی دێت، کاتژمێر 09:30 خولەکی شەوی دواتر لە هەمان شوێن جارێکی دیکە دەمەقاڵێ دروست دەبێت و كارمەندەكەی كۆماندۆ چایچییەكە دەكوژێت.
لێدوانی فەرمی: لاهوور جەنگی، سەرۆكی هاوپەیمانیی بەرەی گەل، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هێزی كۆماندۆ سەر بە هێزەكانی 70یە و بۆی نییە لەنێو شار و شارۆچكەكان خەڵك دەستگیر بكات، ئەوە ئەركی پۆلیس و ئاسایشە كە بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبار دەستگیر بكەن".
زانیاریی زیاتر: "ئەوەی ئێستا لە سلێمانی دەگوزەرێت، بافڵ تاڵەبانی لێی بەرپرسە و چیدیكە لە بافڵ و قوباد تاڵەبانی قبوڵ ناكرێت وا لە شاری سلێمانی بكەن، وەبەرهێنەرتان نەهێشت لەم شارە، بەڵام كار بگاتە ئەوەی كە چایچییەكی قوڕبەسەر سەرسەرییەكی كۆماندۆ گوللەیەك بنێت بە سەرییەوە ئەمە قابیلی قبوڵ نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە