
دیناری عێراقی- وێنە: محەمەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تێبینییەکانی بەغدا سەبارەت وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان چارەسەرکراون، چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی کارەباش بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: مووچەی وەزارەتی کارەبا بەهۆی نەناردنی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق 11 ڕۆژ دوای دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابەشکرا، تێبینییەکانی لیژنەی چاودێری چارەسەرکراون بۆ ئەوەی لە ناردنی مووچەی مانگی حەوت هەمان کێشە دووپات نەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو هەزار و 630 پۆلیس بە میلاک لەسەر وەزارەتی ناوخۆن و مووچەیان لە وەزارەتی کارەبایە، بەڵام لە بەغدا ئەو میكانیزمە پەیڕەوناکرێت. وەزارەتی کارەبا ڕێکارەکانی گواستنەوەی مووچەی ئەو پۆلیسانەی بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.
لێدوانی فەرمی: کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای یەک ساڵ و نیو لە خەرجکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر مووچەخۆرانی ئەو وەزارەتە دەخاتەڕوو، لای ئێمە کێشەکە چارەسەرکراوە، دەمێنێتەوە سەر ئەوەی کە لەلایەن بەغداوە پارەکە بنێردرێت".
زانیاریی زیاتر: پارەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا نزیکەی 13 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 40 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
40 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە