لە باکووری کوردستان و تورکیا زیاتر لە 100 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
- هەواڵ
- 2024-07-30
وێنەی ماددەکان کە دەستیان بەسەردا گیراوە
ئاڤا نیوز
لە ئۆپەراسیۆنێکی جەندرمەی تورکیا لە 17 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، زیاتر لە 100 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر یەک تۆن و 331 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.
وێنە گەورەکە: هەڵمەتەکان دژی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە بەشێک لە شارە کوردییەکان و چەند پارێزگایەکی دیکەی تورکیا زیادی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوایین ئۆپەراسیۆن بە ناوی" نارکۆچەلیک-29" لە پارێزگاکانی دیاربەکر، ئەرزڕووم، مەڵەتی، سیرت، وان، ئەدەنە، سەکاریا، ئەنتاڵیا، غازی عەنتاب و چەند پارێزگایەکی دیکە کرا و ژمارەیەکی زۆر بازرگان دەستبەسەرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 103 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و 45 بازرگانی دیكەش فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر یەک تۆن و 331 کیلۆ مادەی هۆشبەر، نۆ ملیۆن و 258 هەزار و 811 پارچە ڕەگی حەشیش، چوا هەزار و 481 پارچە حەبی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت