گوتەبێژی حكومەت و بەشێک لە وەزارەتەكان لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریكا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 30 تەممووز

کۆبوونەوەی گوتەبێژی حکومەت و هاوکارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک گوتەبێژی وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، سەردانی ئەمریکایان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ بەشێک لە گوتەبێژی وەزارەت و دامودەزگاكان، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بوونە لەگەڵ بەرپرسی پڕۆگرامی (ئاڵوگۆڕی ئەمریکی ـ سەرکردەیی سەردانکەرانی نێودەوڵەتی) كۆبوونەتەوە، هاوكات چاویشیان كەوتووە بە (پاریس گڵندنینگ) حاکمی پێشووی ویلایەتی میریلاند و بەرپرسانی میدیایی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە پنتاگۆن.
خاڵی ئەرێنی: گوتەبێژی حکومەت و هاوکارەکانی لە ئەمریکا، لە ڕۆژانی داهاتوودا چەند دیدارێکی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی داد و بەرپرسانی خۆجێیی چەند ویلایەتێک دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، باوەڕی تەواوی بە کرانەوە و بەرەوپێشبردنی توانای کارمەندانی خۆیەتی لە بواری میدیا، بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو لە پرسی گەیاندنی زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 25 خولەک لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە