
چەوری ورگ- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
شارەزایان ئەوە ئاشکرا دەکەن، زیادبوونی چەوری بەشی خوارەوەی ورگ پەیوەندی بە دڵەڕاوكێ و دوودڵییەوە هەیە.
وێنە گەورەکە: کاتێک هەست دەکەیت چەوری بەشی خوارەوەی ورگت زیادیکردووە، وا بیردەکەیتەوە کە پەیوەندی بە خواردنی زۆرەوە هەیە و کەمی دەکەیتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا پەیوەندی بە دڵەڕاوكێ و دوودڵیی و فشاری دەروونییەوە هەیە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەگەر دڵەڕاوكێكە بۆ ماوەیەکی کورت بێت، ئەوا جەستە لە ماوەیەکی کەمدا دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵام بەردەوام بوونی فشاری دەروونی، دەبێتە هۆی هەلاوسانی هۆرمۆنەکان، زیادبوونی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و تەنانەت شەکری خوێنیش، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن و قەڵەوی و کەڵەکەبوونی چەوری لە ناوچەی سکدا بە تایبەتی بەشی خوارەوەی.
زانیاریی زیاتر: هەندێک هەنگاو هەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی وەک، وەرزشی بەردەوام، ڕۆیشتن، ئەنجامدانی یۆگا، گوێگرتن لە میوزیكی ئارامکەرەوە و ڕاهێنانی هەناسەدان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز