
پەرلەمانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
پهرلهمانی عێراق کارنەمەی دانیشتنی ههردوو ڕۆژی شهممه و یهکشهممهی داهاتووی ڕاگەیاند، پرسی ههڵبژاردنی سهرۆکی پهرلهمان لەخۆناگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ههردوو ڕۆژی شهممه و یهکشهممهی ڕاگەیاند، بەپێی کارنامەکە بۆ ڕۆژی شهممه کە بڕیارە کاتژمێر یهکی پاشنیوهڕۆ دەستپێبکات، سێ بڕگە لەخۆدەگرێت کە بریتین لە:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی
دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ڕەشنووسی یاسای ناوبژیوانی
سێیەم: گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕژێمی پێشووەوە زیانیان بەرکەوتووە.
زانیاریی زیاتر: ههر بهپێی بڵاوکراوهکهی نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یهکشهممه کە بڕیارە کاتژمێر یهکی پاشنیوهڕۆ دەستپێبکات، چوار بڕگە لەخۆدەگرێت ئهوانیش بریتین لە:
یەکەم: گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی پرۆژەیاسای بهدهستهێنانی زانیاریی
دووەم: گفتگۆکردن و خوێندنەوەی پرۆژەیاسای پەیوەندی عێراق بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی پاریسهوه
سێیەم: گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی پرۆژەیاسای پارێزەران
چوارەم: گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان عێراق و سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا