پەرلەمانتارێک حکومەتی عێراق بەهۆکاری جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال دەزانێت
- کوردستان
- 3 ئاب

دیمەنی شنگال
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێک، حکومەتی عێراق بە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنی شنگال دەزانێت و دەڵێت "لایەنەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی نایانەوێت ئەو ڕێککەوتنە سەربگرێت".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 09-10-2020، بە چاودێری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕێککەوتنی شنگال لە بەغدا واژۆ کرا، ئامانج لێی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی، کارگێڕی، ئاوەدانکردنەوەو گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بوو.
لێدوانی فەرمی: ماجد شنگالی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: هەندێک لایەنی سیاسی بە تایبەت ئەوانەی لە حەشدی شەعبی نزیکن نایانەوێت ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت و ئامانجیشیان ئەوەیە شنگال لە هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ماجد شنگالی، حکومەتی عێراق هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە، هەنگاوی جدیشی نییە بۆ ئەو مەبەستە.
ڕێککەوتنەکە بەمجۆرەیە:
- دیاریکردنی قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال و پێداچوونەوە بە سەرجەم پۆستە کارگێرییەکانی دیکە.
- دەبێت دۆسیەی ئەمنی شنگال لە دەستی پۆلیس و دەزگای ئەمنی و هەواڵگری بێت، سەرجەم گرووپە چەکدارەکان بچنە دەرەوە لە قەزاکە.
- دامەزراندنی دوو هەزار و 500 کەس بۆ پاراستنی ئاسایشی قەزاکە.
- پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شنگال.
- گەڕانەوەی ئاوارەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە