
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، جەخت لەوە دەکاتەوە بەهەموو توانایەک پاڵپشتی ماف و داواکاریی خوشک و برا ئێزدییەکان و دانیشتووانی دەڤەری شنگال دەکات، دەشڵێت " پێویستە ئەو دۆخەی 10 ساڵە بەسەر خەڵکی دەڤەرەکەدا سەپێنراوە کۆتایی بێت".
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە یادی کۆمەڵکوژی شنگال دا ڕایگەیاند: جینۆسایدی شنگال و ئەو تاوانەی داعش دژی کوردانی ئێزدی برینێکە لەسەر جەستەی گەلی کوردستان، ئەو تاوانە هاوشێوە و درێژەکراوەی ئەو جینۆساید و کۆمەڵکوژی و تاوانانەیە کە بە درێژایی مێژوو بەرانبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراوە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان بە هۆی کوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە کەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و دڕندەیی تاوانبارانی داعش و جینۆساید کران.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە بەهەموو توانایەک پاڵپشتی ماف و داواکاریی کوردانی ئێزدی و دانیشتووانی دەڤەری شنگالن، پێویستە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەمەڕ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بکرێت و ئەو دۆخە نایاسایی و نائاساییەی 10 ساڵە بە ناهەق بەسەر خەڵکی ئەو دەڤەرە سەپێنراوە کۆتایی بێت.
گۆشەیەکی دیکە: سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات پێویستە کۆتایی بەوە بێت لایەنەکان ژان و ئازارەکانی شنگال بۆ مەرامی سیاسی و خۆسەپاندن و ئاڵۆزترکردنی دۆخی شنگال بەکار بهێنن و دەبێ ڕێگە بدرێت خوشک و برا ئێزدیەکانمان لە شنگال بە سەربەرزی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لە ئاشتی و ئارامیدا بژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە