
باڵەخانەی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی عێراق- وێنە؛ سۆسیال میدیا
ئاڤا نیوز
88 پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان لەسەر پڕۆژەیاسایەک کردووە و تیایدا داوا دەکەن تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت بکرێتەوە بە 63 ساڵ.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2019 پەرلەمانی عێراق یاسای خانەنشینی یەکگرتووی هەموار کردەوە و بەگوێرەی هەموارەکەش تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ کەم کرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلیە نەسیف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا، 88 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر پڕۆژەیاسایەک کردووە بەناوی پڕۆژەیاسای 'هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو' و داوای هەمواری برگەی یەکەمی ماددەی 10ی یاساکە دەکەن، کە تایبەتە بە دیاریکردنی تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی نێوەڕۆکی ئەو نووسراوەی 88 پەرلەمانتارەکە واژۆیان لەسەر کردووە، داوا دەکرێت تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە زیاد بکرێت بۆ 63 ساڵ.
باکگراوند: پێشتر کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی ناڕەزایی بەشێک لە شارەزایانی کارگێڕی لێکەوتبوویەوە، بەڵام بڕیاربەدەستدانی عێراق لەو کاتەدا بەهۆکاری ئەوەی یاساکە دەرفەتی کار بۆ گەنجان زیاد دەکات، پاڵپشتیی هەموارەکەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا