
کۆڤید 19- گێتی
ئاڤا نیوز
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەتووە، ئەو گەنجانەی لە ساڵانی ڕابردوو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە داهاتوودا مەترسی کێشەی بیستنیان زیاترە.
وێنە گەورەکە: ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆتایی 2019 لە چینەوە سەریهەڵدا، دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە و زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی کۆریای باشوورەوە كراوە دەرکەتووە، مەترسی لەدەستدانی بیستن و هەستیاری دەمارەکان لەو گەنجانەدا زیادی كردووە كە لە ساڵانی 2020-2022 هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
زانیاریی زیاتر: تیمی توێژینەوەکە داتای 6.7 ملیۆن کەسی پێگەیشتووی نێوان تەمەنی 20 بۆ 39 ساڵدا شیکردووەتەوە، کە 49.0% بەشداربووان پیاو بوون، 72.0% تووشی کۆڤید-19 بوون، بۆیان دەرکەوت گەنجانی تووشبوو بە کۆرۆنا مەترسی لەدەستدانی بیستنیان بە بەراورد بەو گەنجانەی کە هەڵگری کۆرۆنا نەبوون بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی توێژینەوەکەدا 38 هەزار و 269 حاڵەتی لەدەستدانی بیستن تۆماركراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز