
دیمەنێکی سلێمانی - وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
21 ڕۆژە بازرگانێكی شاری سلێمانی بەناوی "كوردۆ حاجی برایم ئاغا" لەلایەن هێزێكی دەمامكدارەوە ڕفێنراوەو كەسوكارەكەی سۆراغی دەكەن.
وێنە گەورەكە: لەماوەی ڕابردوودا ڕووداوی ڕفاندن و كوشتن لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كەسێك لە خانەوادەی كوردۆ حاجی برایم بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ڕۆژی 15ی مانگی ڕابردوەوە، لەماڵەكەی خۆیدا، كوردۆ و كوڕەكەی ڕفێنراون، دوای دوو ڕۆژ كوڕەكەی ئازاد دەكەن، تا ئێستا نازانرێت ئەو هێزەی ڕفاندویەتی كێن هێندە دەزانرێت دەمامكدار بوون".
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە دەڵێت:"چووینەتە لای هەر بەرپرسێك قسەیەكی جیاواز دەكەن، تەنانەت دەڵێن لەبەرئەوەی لایەنگری لاهوور شێخ جەنگی بووە، بەڵام چونكە بازرگانە ئێمە مەزەندەی ئەوە دەكەین بۆ مەبەستی وەرگرتنی سەرانە بێت".
باكگراوند: بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەست ئاڤا نیوز كەوتووە، لەماوەی ساڵێك و شەش مانگدا 25 كەس بەدەستی بەشێك لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی كوژراون، كوشتنی ئاری چایچی و برینداركردنی دوو هاونیشتمانی دیكە بە دەستی هێزەكانی كۆماندۆ دوایەمین ڕووداو بوون تۆماركراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە