
وێنەی ساتی نەشتەرگەرییەکە
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی، بۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ دەکرێت، کە گرفتی گەشە نەکردنی شەویلاگی هەبووە.
وێنە گەورەکە: لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکی بەرچاو لە نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ هاونیشتمانیان بە کوالێتی و تایبەتمەندی جیهانی بە ئامێری پێشکەوتوو ئەنجام دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ، گرفتار بوو بەدەست گەشەنەکردنی لایەکی شەویلاگی، توانای خواردن و قسەکردنی نەبوو، تێچووی چارەسەرەکەی زۆر بوو، پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ نەشتەرگەری جوانکاری بڕیاریاندا نەشتەرگەری بۆ بکەن.
لێدوانی فەرمی: د.ڕامیار ڕەحیم، پزیشکی نەشتەرگەری دەم و ددان و ستافی نەشتەرگەریەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو پرۆسەیە پێویستی بە ئامێرێک بوو لە دەرەوەی وڵات هەبوو، نرخەکەی تا نۆ هەزار دۆلار بوو، پرۆسەکە 18 ملیۆن دیناری دەویست، بەڵام لە تاقیگەی دکتۆر داستان ئەو ئامێرە دروستکرا و سەرکەوتووانە نەشتەرگەریەکەی بۆ کرا و تێچووەکەی تەنیا 600 هەزار دینار بوو.
زانیاریی زیاتر: "لە هەزار منداڵ سێ منداڵ ڕووبەڕووی هەمان گرفت دەبنەوە، بەشێک لەو منداڵانە شێوەیەیان زۆر خراپ تێکدەچێت و ناتوانرێت بهێنرێنە ناو کۆمەڵگە" د.ڕامیار ڕەحیم ئەمەی گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاکپارتی: چاوەڕێ دەکەین لەم چەند ڕۆژەدا پەکەکە هەڵبوەشێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەزار دۆلار دەداتە هەر کۆچبەرێک وڵاتەکە بەجێبهێڵن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژمارەیەک کاسبکار دژ بە بڕیارێکی شارەوانی گردبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵك؛ گەڕەکێکی سلێمانی زیاتر لە 13 ساڵە بێ خزمەتگوزارییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خواست لەسەر گۆشتی سوور لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک بەهۆی خۆڵبارینەوە 100 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن