
ژمارەیەک جووتیاری قەزای بەردەرەش لە سنووری پارێزگای دهۆک لەکاتی ڕنینی بەرهەمی شووتی ئەمساڵ و ڕەوانەکردنی بۆ بازارەکان بەمەبەستی ساغکردنەوەی. وێنە ؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق دەكات، هاوردەكردنی شووتی و كاڵەك و خەیار و پیاز ڕابگرێت.
وێنە گەورەكە: ئێستا وەرزی پێگەیشتنی شووتی و كاڵەك و خەیار و پیازە لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی ئەو بەروبوومانەی جووتیاران بازاڕیان بۆ بدۆزرێتەوە، داوا لە عێراق دەكرێت تا ماوەیەكی دیاریكراو ئەو بەرهەمانە لە دەرەوەی وڵات هاوردە نەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی كۆبوونەوەیەكی نێوان وەزیر و ژمارەیەك جووتیاری سنووری پێنجوێن، بڕیار دراوە نووسراوێك ئاراستەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق بكرێت، بۆ ئەوەی تا ماوەیەكی دیاریكراو لە خاڵە سنووریەکانی عێراق، شووتی و كاڵەك و خەیار و پیاز هاوردە نەكرێن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئێستا وەرزی پێگەیشتنی شووتی، كاڵەك، خەیار و پیازی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە، بەرهەمەكان کوالێتیان بەرزە و توانای دابینکردنی پێویستییەکانی بازاڕی ناوخۆییان هەیە.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و عێراق هەماهەنگیی لە نێوانیاندا هەیە و، ساڵانە لەكاتی پێگەیشتنی هەر بەرهەمێكی ناوخۆ، هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەوە قەدەغە دەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە