
وێنەی دزەکە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمار کراوە
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر چیرۆكی دزێك ئاشكرا دەكات، دوای ئەوەی دزی لە خزمێكی خۆی كردووە، چووەتە لوبنان و دواتر بە "تەكنیكی تایبەت" هێنراوەتەوە هەولێر و دەستگیركراوە.
چیرۆكی سەرەكی: لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر، كەسێك 106 ملیۆن دینار لە ماڵەكەی دەدزرێت و دواتر پۆلیس ئاگادار دەكاتەوە، پۆلیس بۆی دەركەوتووە دزەكە خزمێكی نزیكی سكاڵاكارەكەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: تۆمەتبارەكە خزمی نزیكی دادخوازە و 106 ملیۆن دیناری عێراقیی لێ دزیوە و دواتر ڕایكردووە و چووەتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق.
زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەكە دوای دزییەكە چووەتە لوبنان " لە ڕێگای تەکنیکی کارکردنی خۆمان، توانیمان تۆمەتبار بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان و دەستگیری بکەین". پۆلیسی هەولێر وا دەڵێت.
وێنە گەورەکە: پۆلیسی هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت سوود لە تەکنیکی جیاواز دەبینن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، پێشکەوتینی تەکنەلۆجیا ئاسانکاری زیاتری بۆ کردوون تا تۆمەتباران دەستگیر بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە