
کەمپی هۆل- وێنە:ویکی پیدیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژكارێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، وێڕای شکستپێهێنانی داعش، بەڵام هێشتا نەهامەتییەکانی کوردانی ئێزدی کۆتایی نەهاتووە، "لە کەمپی هۆل کڕین و فرۆشتن بە کچ و ژنانی ئێزدییەوە دەکرێت".
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014 دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن داعشەوە، بە هەزاران کوردی ئێزدی لەو سنوورە کوژران و زیندەبەچاڵکران، ژن و كچەكانیشیان بەرەو سووریا و مووسڵ بران.
لێدوانی فەرمی: خەیری بۆزانی، ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" هێشتا بەشێك لەو کچ و ژنانەی 2014 لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون لە کەمپی هۆل ماون و کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، دەسەڵاتی کەمپەکە هاوکار نییە بۆ گەڕاندنەوەیان".
زانیاریی زیاتر: "زۆربەی ڕفێنراوانی کوردی ئێزدی ئێستا لە کەمپی هۆلن لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، لە دۆخێکی خراپدان و دەچەوسێنرێنەوە". خەیری بۆزانی وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا چارەنووسی دوو هەزار و 601 ڕفێنراو نادیارە، کە هەزار و 235 لە ڕەگەزی مێن و هەزار و 366 نێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئێرانی: جەنگ هەفتەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن