
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هەردوو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان، ڕەتیدەکەنەوە ئەمشەو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکرێت و دەڵێن: تا سبەی یەکشەممە بۆ ڕێککەوتن کات لەبەردەم لایەنەکاندا ماوە.
وێنە گەورەکە: مانگێک لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بوو کە پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن یەکلا بکەنەوە، سبەی دوایین ڕۆژی وادەکەیە و تائێستا هیچ یەکێک لە پۆستەکان یەکلا نەکراونەتەوە.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: موهەیمن حەمدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و محەممەد حافز، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا دەڵێن: بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک نییە و جگە لە نوێنەرانی هەڵبژێردراو، هیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە وەک نوێنەری پێکهاتەی عەرەبی لە کەرکووک ڕێککەوتن و دانوستان بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرکردەکانی سوننە ئەندامانی پێکهاتەی عەرەبییان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاگادارکردووەتەوە کە بەبێ کۆدەنگی عەرەب، نابێت بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگا بکەن، بەپێچەوانەوە خۆیان لەبەرامبەر ناڕەزایی شەقامی عەرەبی و پاراستنی گیانیان بەرپرسیار دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: سەوسەن شاکر، ئەندامی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی کەرکووک نەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەن دیارینەکراوە، تورکمانیش پێداگرە لەسەر بەڕێوەبردنی خولی پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەنێوان هەرسێ پێکهاتەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە