
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر لەکاتی لابردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان لە قوتابخانەیەک، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە قوتابخانەکانی هەولێر هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان دەستپێکرا، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێی خوێندن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی لە ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) بۆ قەدەغەکردن و نەهێشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان لە ناو فرۆشگاکانی قوتابخانەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و سەردانی قوتابخانەکانیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: هەڵمەتەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بەردەوام دەبێت بۆ چاودێریکردن و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکان و فرۆشگاکان لە نەفرۆشتنی خواردەنەوە وزەبەخشەکان لە ناوەندکانی خوێندن.
هۆکارە زانراوەکان: شارەزایانی بواری پزیشکی پێیانوایە لەڕووی زانستییەوە خواردنەوەی ئەم وزەبەخشانە دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی گەشەی مێشکی قوتابییان و ئاڵودەبوونیان، خواردنەوەی بڕێکی زۆریش دەبێتە هۆی زیاد و کەمکردنی لێدانی دڵ، تێکچوونی سیستەمی هەرسکردن و مردنی کەسەکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز