یەکێتی بۆ هەر دەنگێک لە کەرکووک سێ ملیۆن دۆلار و ئۆتۆمبێلێک و ڤێلایەکی بەخشیوە
- کوردستان
- 11 ئاب

گرافیکی ئاڤا دیجیتاڵ
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی لایەنە عەرەبییەکان لە کەرکووک وردەکاری ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرا دەکات کە لەنێوان یەکێتی و ئەو سێ ئەندامە عەرەبە کراوە کە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان کرد و دەڵێت پارە و ئۆتۆمبێل و ڤێلایان پێدراوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە پۆستەکانی پارێزگاکە دابەشكران و ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار هەڵبژێردرا، لە کۆی شەش ئەندامی عەرەب سێ ئەندامیان بەشداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ویڕای سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرب، دوو ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوو ئەندامی پێهکاتەی تورکمانیش بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد. دواتر ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکووک ڕایگەیاند "ئەو ئەندامە عەرەبانەی بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد، بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆیان خیانەتیان لە دەنگەکانی هاووڵاتی عەرەبی شارەکەدا کرد و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان کرد".
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەر ئەندامێکی عەرەب لەو سێ ئەندامەی بەشدارییان کرد کە بریتیبوون لە دوو ئەندامی هاوپەیمانی قیادە (ڕەعد ساڵح و محەممەد حافز) لەگەڵ ئەندامێکی هاوپەیمانیی عروبە (وەسفی عاسی)، سێ ملیۆن دۆلار، ڤێلایەک لە سلێمانی و ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری تۆیۆتا لاندکرووزەر لە یەکێتی وەرگرتووە." ئەمە جگە لە 16 پۆستی باڵا کە بۆ لایەنە عەرەبییەکان لە پارێزگاکە دانراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک وادەی دەستپێکردنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرێبەستەکانی کوردستان لە ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
19 ئایار
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
18 ئایار