
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێشتا وردبینی لیستی مووچەی مانگی حەوت تەواو نەکراوە.
وێنە گەورەکە: مانگانە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی ڕەوانەی بەغدا دەکات، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بەغدا پارەکە ڕەوانە بکات و کێشە بۆ مووچەخۆران دروست نەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە.
لێدوانی فەرمی: د. خەلیل دۆسکی بە ئاڤا نیوزی گوت: پێمان گوتراوە کە قۆناغێکی دیکەی وردبینی بۆ لیستی مووچە زیاد کراوە، پێشتر تەنیا دیوانی چاودێریی دارایی وردبینی دەکرد، بەڵام ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەش لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی دەکات.
ئەمەش بزانە: ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی گوت، ئەمڕۆ پەیوەندیم بە بڕیکاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە کرد، بەڵام ئەویش نازانێت کەی وردبینیەکە تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی سێشەممە 13-8-2024، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی بودجە کۆدەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز