
ڕەیان کلدانی و قەیس خەزعەلی و بافل تاڵەبانی
ئاڤا نیوز
ڕەیان کلدانی و قەیس خەزعەلی کە دوو فەرماندەی حەشدی شەعبین و لە لیستی تیرۆر و سزادراوەکانی ئەمریکان، لە پرۆسەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکووک لەپاڵ بافڵ تاڵەبانی خۆیان بە براوەی کەرکووک دەزانن.
وێنە گەورەکە: ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و دابەشکردنی پۆستەکان لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە، بێ بەشداری سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان ناڕەزایەتی و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و پرۆسەکە "بە خیانەت و فێڵکردن دادەنێن".
چیرۆکی سەرەکی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ڕەیان کلدانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی بابلیۆن بڵاوکردووەتەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکانیان و پەراوێزخستنیان.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە بەرەی تورکمانی بەفەرمی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر ڕێکخستنی کۆبوونەوە و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمارکرد. ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمەی کراوە نایاساییە و کاریگەریی خراپ لەسەر دۆخی کەرکووک دروست دەکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەیان کلدانی بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تێوەگلان لە گەندەڵی لە ساڵی 2019 ەوە لە لیستی سزادراوانی ئەمریکایە. هاوکات قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی هەق لە ساڵی 2020 ەوە بەتۆمەتی "ئەنجامدانی تیرۆر و تووندوتیژی و کارکردن بۆ ئێران" خراوەتە لیستی تیرۆری ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە