
لۆگۆی پارتی، پەیکەری پێشمەرگە و دیمەنێک لە شاری کەرکووک، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركووك پارتی ڕایدەگەیێنێت، ئەوەی کراوە یاسایی نییە و گرفتی هەیە.
وێنە گەورەکە: 10ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا بەبێ ئامادەبوونی پارتی، پێکهاتەی تورکمان و هاوپەیمانیی عەرەبی کۆبووەوە، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار و محەممەد حافز لە پێکهاتەی عەرەب وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران و پۆستە گرنگەکان دابەشکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ئەوەی لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بۆ دانانی پارێزگار و حكومەتی خۆجێیی کەرکووک بەبێ ئاگاداركردنەوەی هەموو لایەنەكان و لە غیابی نوێنەرانی توركمان و بەشێك لە عەرەب و پارتی كراوە، یاسایی نییە، گرفتی هەیە و لەسەر ڕێگەیەكی دروست نییە".
زانیاریی زیاتر: پارتی پێیوایە ئەوەی كراوە ناتوانێ ببێتە چارەسەرێكی دروست بۆ تێپەڕاندنی كێشە و گرفتەكانی شاری کەرکووک، مەحموود محەممەد دەشڵێت: " چارەسەركردن و نەهێشتنی كێشەكانی ئەو شارە و ساڕێژكردنی ژان و ئازارەكانی خەڵكی كەركووك بە موزایەدات و عاتیفە و یاریی سیاسی ناكرێت".
چارەسەرەکان: گوتەبێژی پارتی چارەسەر دەخاتەڕوو و دەڵێت: "چارەسەر ئەوەیە تاكڕەوی نەكرێت و هەوڵی پەراوێزخستنی لایەنەكان نەدرێت، هەموو لایەك بە نیازپاكییەوە لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك لە بەڕێوەبردنی کەرکووکدا بەشدار بن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە