
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، چوونی دوو ئەندامی عەرەب بۆ ناو هاوپەیمانیی یەكێتی و بابلیوون لەپێناو چنگێك دۆلاری پیس بوو و سەرکەوتوو نابێت.
وێنە گەورەکە: پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک لەلایەن یەکێتی و بابلیوون و سێ ئەندامی عەرەب بێ ئامادەبوونی پارتی، پێکهاتەی تورکمان و نیوەی کوتلەی عەرەبی، ناڕەزایەتی و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ئەو لایەنانەی لە کۆبوونەوەکە بەشدار نەبوون دەڵێن نایاساییە.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی: ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشید ڕوویدا، دوای ڕۆیشتنی دوو ئەندامی پێکهاتەی سوننە لە سیادە و تەقەدووم بۆ ناو هاوپەیمانێتی یەكێتی و بابلیوون، نایاسایی بوو و سەرکەوتووش نابێت، چونکە کەرکووک عێراقی بچووکە و ئیدارە نادرێت تەنیا بە تەوافوق و هاوسەنگی و بەشداریی پێکهاتەکان نەبێت بەتایبەت تورکمانەکان.
زانیاریی زیاتر: هۆشیار زێباری دەڵێت، "چوونی دوو ئەندام بۆ نێو هاوپەیمانیی یەکێتی و بابلیوون لەپێناو چنگێك دۆلاری پیس بوو، لەسەر حیسابی بەرژەوەندی کەرکووکییەكان و سەقامگیری و گەشەپێدان لەو پارێزگا ئازیزە لە دڵی هەموواندا."
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکەدا سێ ئەندامی عەرەب بەشداربوون و پێشتر ئاڤا نیوز ئاشكرای کردبوو؛ یەکێتی بڕی سێ ملیۆن دۆلار، ڤێلایەک و ئۆتۆمبێلێکی بە دیاری پێبەخشیوون، بەڵام هۆشیار زێباری تەنیا ئاماژەی بە دوو لە ئەندامەکان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە