
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی، تەندروستی سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت " هەموو ئەو پشکنینانەی کراون خاوێن بوون".
لێدوانی فەرمی: سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت:" دەنگۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە، ئەو پشکنینانەی لەم ڕۆژانەدا کراون، هەموویان خاوێن بوون، هاوڵاتیانمان دڵنیا دەکەمەوە هیچ ڤایرۆسێکی لەو جۆرە نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پشکنین بۆ شەش گەنج کراوە و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵان بووە و دەرکەوتووە تووشی ئایدز بوون.
ئەمەش بزانە: بە گوێرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی ئایدزەوە لەجیهان گیانیان لە دەستداوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز