ئاسایش ئاماری حەوت مانگی ڕابردووی دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 13 ئاب

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دەزگای ئاسایش
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بەفەرمانی دادوەر ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیرابوو، لەناودەبرێن، لە حەوت مانگی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بەرزبووەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیڕاوە و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت، دوای فەرمانی دادوەر ئەوانیش لە ناودەبرێن، هەروەها لە ماوەی حەوت مانگدا 638 تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە زیاتر لە 200 کەس بەکارهێنەربوون. عەقید سەلام وادەڵێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: ڕێژە و جۆری ماددەکان:
1- کریستاڵ 15 کیلۆ و 71 گرام.
2- حەشیش 19 کیلۆ 415 گرامە.
3- تلیاک بڕی چوار کیلۆ و 777 گرام.
4- ماددەی ڤیتامین زیاتر لە چوار کیلۆگرامە.
5- حەبی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەر نزیکەی 250 ملیۆن دەنکە.
6- مۆرفین زیاتر لە 50 کیلۆگرامە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بەکاری دەهێنن.
7- لەگەڵ ماددە جۆراوجۆرەکانی دیکەش کە لەلایەن لیژنەکانەوە دیاری کراون.
زانیاريی زیاتر: هەموو ئەو ماددەنە ئەمڕۆ لە بەرچاوی خەڵک لە ناودەبرێن و دەسوتێنرێن. گوتەبێژی دەزگای ئاسایش وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە