
زیندانێکی عێراق- وێنە: هیومان ڕایتس وۆچ
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ڕێژەی قەرەباڵغی زیندانەکانی عێراق گەیشتووەتە 400٪.
وێنە گەورەکە: زۆربوونی تاوان لە عێراق بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیندانییان لە گرتووخانەکان، ئەمەش وای کردووە قەرەباڵغییەکی زۆر لە گرتووخانەکاندا دروست ببێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەبادی، سەرۆکی ڕێکخراوی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی گوت: بەگوێرەی سەردانە مەیدانییەکان بۆ گرتووخانەکانی ژمارەیەک پارێزگا، دەرکەوتووە هۆکاری سەرەکیی کێشەی گرتووخانەکان ڕێژەی بەرزی زیندانیانە و هەندێک گرتووخانە ڕێژەی قەرەباڵغی گەیشتووەتە 400٪.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوێرەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران، هەواڵدەری نهێنی و ماددەی چواری تیرۆر و پابەند نەبوون بە پێوەرەکانی مافەکانی مرۆڤ، سەرەکیترین هۆکارەکانی گرفتەکەن.
چارەسەر: پەسەندکردنی یاسای لێبوردنی گشتی 40 بۆ 60٪ کێشەی زیندانیان چارەسەر دەکات، هەروەها جێبەجێكردنی یاسای ئەحکامەکانی سزادانی جێگرەوە و كردنەوەی گرتووخانەی نوێ. عەلی عەبادی وای گوت.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە عێراق ژمارەی زیدانییان زیاتر لە 65 هەزارە، دابەشبوونە بەسەر زیاتر لە 30 گرتووخانەدا، ڕێژەی گرتووخانەکانیش کەمترن لە پێویست.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا