
ڕۆبڵی ڕووسی - گێتی
ئاڤا نیوز
دوای هێرشی هەفتەی ڕابردووی ئۆکراینا بۆ سەر ڕووسیا، بۆ جاری شەشەم لەسەریەک بەهای ڕۆبڵ بەرامبەر بە دراوە جیهانییەكان دابەزی.
وێنە گەورەكە: سەرەڕای پاڵپشتیی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی بۆ ڕۆبلی ڕووسی، بەڵام بەهاكەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، یۆرۆ و یوانی چین بەردەوام لە دابەزیندایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەهای هەر ڕۆبڵێک بەرامبەر بە دۆلار، بەراورد بە دوێنێ بە ڕێژەی 1.6% دابەزیوە و گەیشتووەتە 92.50 سەنت، بەم پێیەش لە دەستپێكی شەڕی ئۆكراینا و ڕووسیاوە تاوەكو ئێستا، بەهای رۆبڵ بە ڕێژەی 8.5% دابەزیوە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: دوای گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەر بۆڕسەی ڕووسیا و بازرگانیی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، مۆسکۆ ناوەندی بازرگانیی دراوی نیشتمانیی خۆی دامەزراند.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی ڕاپۆرتی "تێلیگراف"، شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەدەن ئەگەر ئۆکراینا لەسەر خاکی ڕووسیا لە پێشڕەوی بەردەوام بێت، دابەزینی بەهای ڕۆبڵ خێراتر دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز