
د. زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆری هەناو
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی پسپۆری هەناو بە ناوی د. زانیار ئاغال کە لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کاردەکات، توانیویەتی بڕوانامەی دانپێدانان لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی بەریتانی وەربگرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، د. زانیار ئاغال چەندین تاقیکردنەوەی لە چەندین قۆناغی جیاواز بەسەرکەوتوویی تێپەڕاندوون، تاوەکو گەیشتووەتە ئەوەی دانپێدانانی کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی لەندەن بەدەستبێنێت و ببێتە ئەندام لە کۆلێژەکە.
بۆچی گرنگە: کۆلێژەکە زیاتر لە 500 ساڵە هەیە و ئەندامبوون تێیدا واتە ئەو پزیشکە متمانەپێکراوە لە پسپۆری هەناویی گشتی لەسەر ئاستی جیهاندا.
لیدوانی فەرمی: د. زانیار ئاغال دەڵێت؛ "پزیشکانی کوردستان و شاری سلێمانی هیچیان کەمتر نییە لە پزیشکانی دیکەی وڵاتان و ئەو بڕوانامەیەش لە خزمەت خەڵکی وڵاتەکەم بەکاردەهێنم".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز