
ژمارەیەکی زۆری کەشتی لە بەندەری سەنگاپوورە، سەرچاوە: themalaysianreserve
ئاڤا نیوز
ترافیکی بازرگانی لە بەندەرە ئاوییەکانی ئاسیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە 20 مانگی ڕابردوودا، تەنها لە دوو هەفتەی ڕابردووشدا بازرگانی ناوچەکە 7% کەمی کردووە.
وێنە گەورەکە: نائارامی دەریای سوور و سستبوونی بازرگانی لە کەناڵی سوێز بووەتە هۆی قەرەباڵخی و نۆرەی زۆری کەشتییەکان بۆ بارکردن، ئەمەش تێچووی کارگۆکردن و گواستنەوەی بەرزکردووەتەوە، بەتایبەت ترافیکی کەشتییەکان لە بەندەرەکانی شەنگەهای و سەنگاپوورە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کێشەکە ترس و نیگەرانی وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپای بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەت بەندەرەکانی هامبۆرگ، ڕۆتێردام، فێلیکستۆی و برێنمێ لە ئەوروپا.
هۆکارە زانراوەکان: ڕێگریکردن و هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەم قەیرانە، کە دوای کۆرۆنا بە گەورەترین مەترسی لەسەر بازرگانی جیهانی دادەنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەریای سوور نزیکەی 13%ی قەبارەی بازرگانیی جیهانی، 25%ی گواستنەوەی ئاوی، 10%ی گواستنەوەی نەوتی دەریایی و 8%ی گواستنەوەی گازی شل لەخۆدەگرێت و، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بازرگانی و ئاڵوگۆڕی جیهانیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز