
بازرگان نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەی "دزیی سەدە"
ئاڤا نیوز
تۆمەتباری "دزیی سەدە" کە بە تۆمەتباری سەرەکیی بردنى پارەى دانراوى دەستەى باجەکان دادەنرێت، نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئەو پارەیە موڵکی دەوڵەت نەبووە، هەڕەشەی ئاشکراکردنی ناوی ئەو بەرپرسانەش دەکات لە دۆسیەکە تێوەگلاون.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ئازاری ساڵی 2023، دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چەند بەرپرسێکی باڵای حكومەتی پێشوو بەسەرۆكایەتیی مستەفا كازمی دەركرد، بەتۆمەتی "ئاسانكاریكردن بۆ دەستبەسەرداگرتنی بڕی "2.5 ملیار دۆلار لە سامانی گشتی لە یەكێك لە گەورەترین سكانداڵەكانی گەندەڵی دارایی کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە.
وێنە گەورەكە: سەرەتای ئەم مانگە دەستەی دەستپاكیی عێراق دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند كە تۆمەتباران بە دۆسیەی "دزیی سەدە"، هاوكات ناسنامەی تۆمەتبارەكان و چۆنیەتی دەستگیركردنیان و بڕە پارەكەشی ئاشكراكرد. نوور زوهێر، وەک یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکی ئەو دۆسیەیە ناسێنرا.
دوای دەستگیرکردنی بۆچی دادگایی نەکرا؟
بەپێی بڕیاری دادگاى ناوەندیى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، سەر بە سەرۆکایەتیی دادگاى پێداچوونەوەى کەرخی بەغدا، کە ئاراستەی دەستەى دەستپاکى کردبوو، بڕیاربوو ڕۆژی 14-8-2024 تۆمەتبار نوور زوهێر بەپێی ماددەی 331 لە یاساى سزادانى عێراقى دادگایی بکرێت، بەڵام بەکەفالەت ئازاد کرا بۆ ئەوەی پارەکە بگەڕێنێتەوە، بۆیە بەهۆی ئامادەنەبوونی دادگاییەکەی بۆ 27ـی مانگ دواخرا. تاوەکو ئێستاش بڕی 125 ملیۆن دۆلاری گەڕاندووەتەوە.
نوور زوهێر نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات
نوور زوهێر لە بەشێکی ئەو دیدارەی کە کەناڵی شەرقیەی عێراقی لەگەڵی کردووە و بڕیارە لە داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو پارەیەی لەبەردەستیدا بووە، هی "چەک و مامەڵەکان بووە کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە وردبینی کراون، نەک پارەی خەزێنەی دەوڵەت، تەنانەت یەک دیناریش هی دەوڵەت نەبووە".
پەرلەمانتارێک داوای خانووێکی شاهانەی لێکردووە
بەگوتەی زوهێر، پێویستە ئەو دۆسیەیە ناوبنرێت "درۆی پارەی باج نەک دزیی پارەی باج". ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی بەگاڵتەجاڕییەوە باس لەو دۆسیەیە دەکات، داوای خانوویەکی بە ڕووبەری 1200 مەتر چوارگۆشە لێکردووە، بە مەرجێک لە سەر شەقامی ئەمیرات بێت کە دەکەوێتە ناوچەی مەنسور لە بەغدا.
هەڕەشەی ئاشكراکردنی ناوی بەرپرسان دەکات
زوهێر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەگەر بێت و دادگایی بکرێت، ناوی هەموو ئەوانە ئاشکرا دەکات کە دەستیان لەو دۆسیەیە هەبووە بەتایبەت ئەگەر پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت