
دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد ئیبراهیم حافز و ڕێبوار تەها
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستبەکار بوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا بەڵێنی دا لە بڕیارداندا بەشداری بە هەموو پێکهاتەکان بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چووە باڵەخانەی ئەنجوومەنەکە و دەستبەکار بوو، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی، ئەنجوومەنەکە نەیتوانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئیبراهیم حافز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " بە یەکچاو سەیری هەموو پێکهاتەکان دەکەین و وەکو بێلایەن لەنێوان هەموویاندا دەوەستین". لەبارەی دامەزراندنیشەوە گوتی: "بە هەموو شێوەیەک هاوکار دەبین لەوەی ئەوانەی گرێبەستیان هەیە بکرێن بە هەمیشەیی و ئەوانەی بێکارن گرێبەستیان بۆ بکرێت".
زانیاریی زیاتر: "بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم بە هەموو شێوەیەک پێکەوە کار دەکەین، بۆ ئەوەی باشترین پرۆژەی خزمەتگوزاری پێشکەشی کەرکووک بکەین. لەگەڵ پارێزگار بەڵێنمان داوە بەشداری بە هەموو پێکهاتەکان بکەین لە بڕیارەکانماندا" محەممەد ئیبراهیم وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دوای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەنجوومەن ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکیمان پێکەوەژیانە، بۆ ئەوەی ئەمەش بێتەدی، پێویستە جیاوازی نەکەین و وەک یەک تیم کار لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بکەین بۆ هەموو دانیشتووانی کەرکووک بێ جیاوازی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە