
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، کابینەی نۆیەم بە کردار سەلماندوویەتی لە خزمەت هەموو خەڵكی کوردستانە و، بێ جیاوازی پڕۆژەی ستراتیژی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان جێبەجێ کردووە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دروستکردنی ئاستەنگی دارایی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەڵام کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان نەوەستاوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەت بە ئاڤا نیوزی گوت: " جیاوازی ئەم کابینەیە ئەوەیە سهرۆكوهزیران بارزانی باوهڕی به پڕۆژهی گهوره و ستراتیژییه بەمەبەستی بنیاتنانی ژێرخانێكی بههێز بۆ كوردستان، لەم کابینەیەدا بۆ یەکەمجار سیاسەتی ئاو داڕێژرا، دروستکردنی پۆند و بەنداو گەیشتە قۆناغێکی گرنگ، شارەکان بوون بە خاوەن سایلۆی خۆیان و ئێستا جووتیاران ترسیان لە ساغبوونەوەی بەرهەمەکانیان نییە".
قووڵتر: پێشەوا هەورامانی جەخت دەکاتەوە، پڕۆژهكانی حكوومهت پینهوپهڕۆ نهبوون، هەموو ئەو پڕوپاگەندانە بەدرۆخرانەوە کە دەیانگوت ئەم کابینەیە جیاوازی لەنێوان شارەکان دەکات، سەرۆکوەزیران دووجار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و داواکارییەکانی خەڵکی سنوورەکەی جێبەجێ کرد.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی خزمەتگوزاری بۆ ئیدارە سەربەخۆکان گوتەبێژی حکومەت دەڵێت: "ساڵی پار خەڵکی کفری خۆپێشاندانیان کرد و داوای خزمەتگوزارییان دەکرد، سەرۆکوەزیران تیمێکی پێکهێنا و سەرجەم داواکارییەکانی جێبەجێ کردن. سەردانی پارێزگای سلێمانیشی کرد، داوای شۆڕکردنەوەی کۆمەڵێک دەسەڵاتییان کرد، سەرۆکوەزیران هەموو داواکارییەکانی جێبەجێ کردن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە