
دیمەنی یەکێک لە گردبوونەوەکانی پەرستارانی ئێران، وێنە: میدیاکانی ئێران
ئاڤا نیوز
پەرستارانی ئێران بەهۆی خراپی بارودۆخی ژیانیانەوە ڕژاونەتە شەقامەكان و ناچنە هۆڵەكانی نەخۆشخانەكانەوە.
وێنە گەورەكە: نزیكەی یەك مانگە پزیشك و پەرستاران لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەژێر دروشمی "پۆلیس تۆش لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێیت" ڕژاونەتە شەقامەكانی ئێران، داوا دەكەن گوزەرانیان باشتر بكرێت و گۆڕانكاری لە سیستمی پێدانی مووچە و شایستەکانیاندا بكرێت.
گۆشەیەكی دیکە: بەرپرسانی تەندروستی ئێران هەڕەشەیان لە پەرستاران كردووە بە كردنەوەی دۆسیەی ئەمنی و دەركردنیان لە كارەكانیان ئەگەر واز لە خۆپێشاندان و مانگرتن نەهێنن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد نەجاتیان، سەرۆکی ڕێکخراوی سیستەمی پەرستاری ئێران، دوێنێ هەواڵی پێدانی داواکارییەکانی پەرستارانی بە زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکان ڕاگەیاند، ڕاستەوخۆ دوای ئەم لێدوانەش ستافی پزیشکی بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شیراز "بە مەرج" کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا، بەڵام ناڕەزایەتی پەرستارانی شارەکانی دیکە بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرتاسەری ئێران لە زیاتر لە 20 شار کە زۆربەیان شاری گەورەن پەرستاران بەردەوامن لە مانگرتن و خۆپێشاندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز