
ساڵێ ڕابردوو گەشەی ئابووری عێراق لە 7.6% ەوە بۆ 2.9% دابەزیوە
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پلانێکی پێنج ساڵەی بە ناوی "پلانی گەشەپێدان" دەستپێکردووە و دەیەوێت تا ساڵی 2028، گەشەی ئابوورییەکەی 4.5% بەرزبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا پشتڕاستی کردەوە کە گەشەی ئابووریی عێراق لە ساڵی 2022 دا گەیشتووەتە 7.6%، بەڵام لە ساڵی 2023 دابەزیوە بۆ 2.9%.
هۆکارە زانراوەکان: گەشەی ئابووری لە عێراقدا گەشەیەکی خودی یان پلان بۆ داڕێژراو نییە، بەڵکو پەیوەستە بە گۆڕاوە دەرەکییەکانەوە، گرنگترینیان بەرزبوونەوەی خواستی جیهانییە بۆ نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدان لە 3ـی ئابەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت، ئامانجی حکومەتیش لەو پڕۆژەیە ئەوەیە گەشەی ئابووری وڵات لەو پێنج ساڵەدا 4.5% بەرزبکاتەوە.
بۆچی گرنگە: عێراق پێشبینی دەکات تا پێنج ساڵی داهاتوو گەشەی دانیشتووان بە تێکڕا 2.5% زیاد بکات، بۆیە دەیەوێت گەشەی ئابوورییەکەی دوو بەرامبەری گەشەی دانیشتووانەکەی بێت، لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت چاکسازی دارایی و کارگێڕی بکات و کاروباری حکومەتیش بەئەلیکترۆنی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا